ئه‌مریکا

ئێمی مارتینێز چۆن یەرای مینای شڵەژاند

یاریگا-ئێمیلیانۆ مارتینێز بەر لە لێدانە یەکلاکەرەوەکەی یەرای مینا، توانی ئەو یاریزانە بە قسەکانی بشڵەژێنێت.

بەگوێرەی ئی ئێس پی ئێن،  مارتینێز بە بەرگریکارە کۆڵۆمبییەکەی وتووە “چیە دوو دڵیت؟ هەست بەوە ئەکەم چەن دوو دڵیت، دەشزانم شووت بۆ چ لایەک دەکەیت، ببینە ئێستا چۆن دەتخۆم، بیرتنەچێت”.

ئێمی توانی لێدانەکەی مینا بگەڕێنێتەوە و جگە لەوە، دوو لێدانی دیکەی داڤینسن سانچێز و ئێدوین کاردۆنای گەڕاندەوە، بەوەش ئەرژەنتین لێدانە یەکلاکەرەوەکانی ٣-٢ بردەوە و گەیشتنە یاری کۆتایی کۆپا ئەمێریکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button