ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگیاریگا

فابینیۆ باس لە ڕۆڵی کڵۆپ دەکات لە ڕیمۆنتاداکەیان بەرامبەر بارسا

یاریگا- فابینیۆی بەڕازیلی و یاریزانی لیڤەرپووڵ باس لە گرنگیی ڕۆڵی یۆرگن کڵۆپ دەکات لە گەڕانەوە مێژووییەکەیاندا بەرامبەر بارسێلۆنا لە قۆناغی پێش مۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا.

لە کاتی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئەو یاریزانە گوتی: “دوای شکستەکەشمان لە کامپ نو، کلۆپ هێشتا زۆر گەشبین بوو. دڵخۆشیش بەو ئاستەی پێشکەشمان کرد. دڵنیای دەکردینەوە کە یارییەکی باشمان ئەنجام داوە.”

وتیشی: “ئێمە شڵەژاو بووین بەوەی کە سێ گۆڵمان لێ تۆمار کرابوو، بەڵام کڵۆپ هەر دڵنیایی دەدا و دەیگوت کە ئەنجامەکە ڕەنگدانەوەی ئاستەکە نییە و هە دتوانین بگەڕێینەوە.”

ئەو یاریزانە بەڕازیلییە پەسنی ڕاهێنەرەکەی کرد لەوەی چۆن توانیویەتی لە دۆخی داڕووخان ڕزگاریان بکات، هەروەها متمانە بۆ یاریزانەکان بگێڕێتەوە تا بتوانن بگەنە یاریی کۆتایی، لەو بارەیەوە گوتی: “کڵۆپ بەردەوام قسەی لەگەڵدا دەکردین، دڵنیای دەکردینەوە کە دەتوانین بەسەر بارسێلۆنادا سەربکەوین. لەگەڵ نەبوونی فیرمینیۆ و سەڵاحیش، ئەو هەر متمانەبەخۆبوونی لە یاریزانەکاندا زیاد دەکرد.”

ڕێدز یاریی چوونی لە نێو کامپ نو بە سێ گۆڵی خاوێن دۆڕاند. لە نانفیڵد بە ڕیمۆنتادایەکی مێژووی خۆیان گەیاندە یاریی کۆتایی. شەممەی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر تۆتنهام لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە ئەتڵەتیکۆ مەدرید، یارییەکە ئەنجام دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button