ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

قازانجی مان سیتی لە گواستنەوەی سانچۆ بۆ یونایتد

یاریگا-یانەی مانچێستەر سیتی بێ بەش نیە لەو بڕە پارەیەی بۆروسیا دۆرتموند وەریدەگرێت لە مانچێستەریونایتد بۆ جەیدن سانچۆ.

بەر لە چوار ساڵ، ستی دەستبەرداری سانچۆ بوو تەنها بە ١١ ملیۆن یۆرۆ بەڵام بەندێکی گرێبەستەکەی نێوانیان ئاماژە بەوە دەکات لە کاتی فرۆشتنی ئەو یاریزانەدا ١٥٪ی کۆی پارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ستیزن.

بەوجۆرەش پاش گواستنەوەی سانچۆ بەرامبەر بە ١٠١ ملیۆن یۆرۆ،  دوای باج ١٣.٥ ملیۆن یۆرۆ دەگەڕێتەوە بۆ مان سیتی جگە لە ١١ ملیۆنەکەی سەرەتا.

هەفتەی پێشوو شەیتانە سوورەکان گواستنەوەی سانچۆیان راگەیاند پاش زیاتر لە ساڵێک پڕوپاگندەی بازاڕی گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button