خوله‌کانی دیکە

پێدری بەڵێنکی سەیر دەدات ئەگەر ئیسپانیا ببێتە پاڵەوانی یۆرۆ

یاریگا
پێدری ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا یەکێک لەو یاریزانانەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 بە ئاستە باشەکەی بووەتە جێگەی سەرنجی میدیاکان و ئەو یاریزانە هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی یەکەم ناسناوی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەدەست بێنێت.

ناوەڕاستکارەکەی لارۆخا لە دیمانەیەکدا بەڵێنی ئەوە دەدات ئەگەر توانی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ناسناوی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 بەدەست بێنێت، ئەو کات قژی سەری دەتاشێت. ئەو یاریزانە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە راستە هەندێک هەست بەبێ تاقەتی و ماندووبوون دەکات، بەڵام لە تەمەنی 18 ساڵیدایە و دەیەوێت زیاتر خۆی ماندوو بکات، بۆ ئەوەی بە هەموو ئامانجەکانی بگات.

پێدری بۆ یەکەمجارە بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات و لە کۆی پێنج یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەشداری سەرجەم یارییەکانی کردووە، هەرچەندە هیچ گۆڵێکی نەکردووە، بەڵام یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی هەڵبژاردەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button