ئه‌وروپا

بۆسكێتس: پێوویستە كات بدەین بە میسی

یاریگا-

سێرجیۆ بۆسكێتسی ئیسپانی و ناوەڕاستكاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە دەبێت كات بدەن بە لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكەیان تا بڕیارێكی درووست بدات.

گرێبەستەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا بەشێوەیەكی فەڕمی كۆتایی هاتووە و لە ئێستادا یاریزانێكی ئازادە.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ڕادیۆی كۆپی ئیسپانی بۆسكێتس ووتی: پێوویستە كات بدەین بە میسی ، متمانەم بە لاپۆرتا هەیە.

هەروەها ووتیشی: هیوای باشترین بۆ میسی دەخوازم و هیوادارم بۆ چەند ساڵێكی دیكەش پێكەوە یاری بكەین.

سەبارەت بە ڕونالد كومان كاپتنی هەلبژاردەی لارۆخا ووتی: پڕۆژەكەی پێوویستی بە كاتە ، وەرزی ڕابردوو كاری زۆر باشی كرد ، من دلنیام كە شتەكان لەگەل ئەو بە باشی دەڕوات.

دەربارەی ئەو ئۆفەرانەی لە خولی ئەمریكیەوە بۆی هاتووە بۆسكێتس ووتی: گرێبەستم هەیە لەگەل بارسێلۆنا و من زۆر ئاسودەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button