ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: یاریزانێكی بارسێلۆنا پەیوەندی بە خولی ئینگلیزیەوە كرد

یاریگا-

یەكێك لە یاریزانەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە خولی ئینگلیزیەوە كرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند فرانسیسكۆ ترینكاو بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی وۆلڤەر هامبتۆنی ئینگلیزیەوە كرد.

یاریزانەكە تا هاوینی ساڵی 2022 یاری بۆ یانە ئینگلیزیەكە دەكات و وۆلڤەر هامبتۆن دەتوانێت یاریزانەكە بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ بكڕێتەوە و تا ئەو كات موچەی یاریزانەكە دەدات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button