ئه‌وروپا

فەرمی: پێکهاتەی ئیتاڵیا و بەلجیکا

یاریگا
بریارە ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و بەلجیکا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەڕووی یەکتری ببنەوە و راهێنەرانی هەردوو هەڵبژاردەش پێکهاتەی یارییەکەیان بلاوکردەوە.

لە هەڵبژاردەی بەلجیکا کیڤن دی برۆین کە لە یاری رابردوو تووشی پێکان بوو و چاوەڕێ دەکرا بۆ ئەم یارییە بانگهێشت نەکرێت، بەڵام ئەو یاریزانە بانگهێشت کراوە و بەشداری یارییەکە دەکات. لەلایەکی دیکەوە ئێدین هازاردی ناوەڕاستکاریش کە بە هەمان شێوە پێکانی هەیە، ئەمیان بانگهێشت نەکراوە.

براوە ئەو یارییە لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەرووی براوەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و سویسڕا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button