
یاریگا–
کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئامادەیە دەستەوارەیەکی باشتر لە یانەی بارسێلۆنا پێشکەش بە لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی ئەو یانەیە بکات.
رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بەدواداچوونی بۆ هۆکاری نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانای کردووە، دەرکەوتووە ئەو یاریزانە چاوەڕێ دوایین وەڵامی یانەکەی دەکات سەبارەت بە موچەی ساڵانەی، چونکە یانە فەرەنسیەکە بەڵێنیان بەم یاریزانە داوە ئامادەن دوو ئەوەندی یانەکەی موچەی پێ بدەن، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم بابەتە ببێتە کێشەیەکی گەورە لەبەردەم بلاوگرانا بۆ نوێکردنەوەی ئەفسانەی یانەکەیان.
میسی لە سەرەتای ئەم مانگەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی هاتووە و بۆی هەیە بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکەی بەڵێنی بە گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیداوە هەموو شتێک بە دڵی ئەو بێت.