ئه‌وروپائیتاڵیا

مۆرینیۆ بە فرۆکەیەکی تایبەت گەیشتە ئیتاڵیا

یاریگا
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی رۆمای ئیتاڵیا نزیکەی دوو کاتژمێر لەمەوبەر بە فرۆکەیەکی تایبەت لە وڵاتەکەی گەشتی ئیتاڵیای کرد و گەیشتە شاری رۆما.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی پایتەختی وڵاتەکەیان، راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە ئەمڕۆ هاوشانی خانەوادەی فریدیکین خاوەنی یانەکەی پێکەوە گەشتی شاری رۆمایان کرد و فرۆکەکەش لەلایەن خۆدی خاوەن یانەکە فرۆکەوانی کرا.

خۆزێ مۆرینیۆ دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بەهۆی ئەنجامەکانی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی دوور خرایەوە، لەلایەن یانەی رۆما لە شوێنی پاولۆ فۆنسێکای هاونیشتیمانی وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button