خوله‌کانی دیکە

فەرمی: باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی بارسێلۆنا دیاریکرا

یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ناوی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی یانەکەیان ئاشكرا کرد و فرانک دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بێنێت و وەکو باشترین یاریزان دەست نیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بڵاویکردەوە لە ئەنجامی دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی یانەکەیان لەلایەن زیاتر لە 5000 هاندەری یانەکەیان لە سەرانسەری جیهان، لە کۆتاییدا دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بێنێت و وەکو باشترین یاریزان دەست نیشانکرا. لە قۆناخی کۆتایی راپرسیەکە یاریزانە هۆڵەندیەکە رکابەری لیۆنێل میسی، تێر شتیگن کرد.

دی یۆنگ وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 51 یاری کرد و توانی حەوت گۆڵ و هەشت ئاسیست بۆ یانەکەی بکات.

Back to top button