ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سۆڵدادۆ هەشتەمین یانەی خۆی تاقیدەکاتەوە

یاریگا-رۆبەرتۆ سۆڵدادۆ هێرشبەری ئیسپانی بە ئەزموون پەیوەندی بە لیڤانتییەوە کرد.

سۆڵدادۆ ساڵێک لە گرێبەستەکەی مابوو لەگەڵ گرانادا بەڵام خۆی بڕە پارەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دا کە ٥٠٠ هەزار یۆرۆ بوو تاوەکو یاری بۆ لیڤانتی بکات بۆ ماوەی دوو وەرز.

سۆڵدادۆی ٣٦ ساڵ لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەستی بە یاری پیشەگەرانە کردووە لە ٢٠٠٦دا بەڵام لەو یانە نەمایەوە و دواتر یاری بۆ ئۆساسۆنا، خیتافی، ڤالێنسیا، تۆتنهام، ڤیاریاڵ، فیناباهچە و گرانادا ئەنجامدا. هەروەها خاوەنی ٧ گۆڵە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تەنها لە ١٢ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button