ئه‌مریکاخوله‌کانی دیکە

کرێسپۆ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

یاریگا
هێرنان کرێسپۆ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و راهێنەری ئێستای یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

هەژماری فەرمی یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پشت راستی کردەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ راهێنەری یانەکەیان، دەرکەوتووە ناوبراو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بەم هۆیەوە کەرەنتین کراوە و یارییەکانی داهاتووی یانەکەشیان، یاریدەرەکەی سەرپەرشتی دەکات.

یانەی ساوپاولۆی بەڕازیلی شەش یاری رابردووی لە دەستپێکی وەرزی نوێ خولی بەرازیل هیچ بردنەوەیەکی نەبووە و ئەو یانەیە لە کۆی ئەو یارییانە سێ بەرامبەربوون و سێ یەکسان بونیان هەیە.

Back to top button