خوله‌کانی دیکە

جێگرەوەکەی ئێریکسن بەردەوامە لە درەوشانەوە

میکێڵ دامسگارد یاریزانی یەدەگی هەڵبژاردەی دانیمارک بەردەوامە لە سەرسامکردنی هەمووان پاش ئەوەی بووە یاریزانی سەرەکی وڵاتەکەی بەهۆی رووداوەکەی کریستیان ئێریکسن.

دامسگارد تەمەنی تەنها ٢١ ساڵە و لە ٢٠٢٠دا بەرامبەر ٦.٧٥ ملیۆن یۆرۆ روویکردە سامپەدۆریای ئیتاڵی. پاش کەوتنی ئێریکسن لە یاریگادا ناوبراو لەو یارییەدا جێگەی گرتەوە، پاشان بەهۆی ئاستە سەرنجراکێشەکەی لە پێکهاتەی سەرەکی مایەوە، میکێڵ بەرامبەر رووسیا گۆڵێکی دروستکرد و شەوی رابردووش بەرامبەر وێڵز بە ئاسیستێکی جوان بۆ بۆ کاسپەر دۆڵبێرگ جارێکی تر دووپاتیکردەوە وڵاتەکەی لە دەستێکی پارێزراودایە.

دانیمارک لە یۆرۆ بە سەرەتایەکی خراپ دەستی پێکرد بەڵام تا دێت ئاستی ئەو هەڵبژاردەیە بەرەو هەڵکشان دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button