خوله‌کانی دیکە

پرسیاری رۆژنامەنووسێک گاریس بەیڵی توڕەکرد

یاریگا-گاریس بەیڵ کۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەکەی وێڵز و دانیمارکی جێهێشت پاش پرسیارێکی رۆژنامەنووسێک.

لە کۆنگرەکەدا، لە بەیڵ یان پرسی ئایا بەنیازە واز لە یاری نێودەوڵەتی بهێنێت و کۆتا یاری بۆ وێڵز ئەنجامداوە یاخود نا ئەویش لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا توڕەبوو راستەوخۆ شوێنەکەی جێهێشت.

وێڵز بە سەرکردایەتی بەیڵ ٤-٠ شکستی هێنا و ماڵئاوایی لە یۆرۆ کرد، یاریزانە بەناوبانگەکەی ئەو هەڵبژاردەیە بەشداری لە ٩٦ یاری وڵاتەکەی کردووە و ٣٣ گۆڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button