خولهکانی دیکە
ڕاهێنەری هەنگاریا باسی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات
یاریگا-
ماركۆ ڕۆسی ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هەنگاریا باسی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەكات.
پورتوگال توانی سێ گۆڵ تۆمار بكات ، لە یاریەكەیان بەرامبەر هەنگاریا و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوو گۆڵی یاریەكەی تۆمار كرد.
ماركۆ ڕۆسی لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ووتی: ئەو پاڵەنێكی نایابە ، بەڵام هەندێك جار بەهۆی ڕەفتارەكانیەوە بێزاركەر دەبێت.
هەروەها ووتیشی: كاتێك لێدانە سزایەكەی جێبەجێكرد بەرامبەرمان ، ئاهەنگی دەگێڕا وەك ئەوەی لە یاری كۆتایی گۆڵی تۆمار كردبێت ، خەڵكیش تێبینی ئەوەی كردووە.
شایەنی باسە لە كۆمەلەی شەشەم هەریەك لە هەلبژارەكانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و پورتوگال گەشتنە قۆناغی داهاتوو و هەلبژاردەی هەنگاریا ماڵئاواییان لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.