خووله‌کانی دیکە

ئینگلتەرا گەڕانەوەی چیڵوێل و ماونتی دەوێت بەر لە یارییەکەی ئەڵمانیا

Yariga App

لە یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی قۆناغی ١٦ی جامی نەتەوەکانی ئەورووپادا ئینگلتەرا و ئەڵمانیا بەیەک دەگەن، هەڵبژاردەی سێ شێرەکە چاوی لە گەڕانەوەی دوو ئەستێرەی تیمەکەیە بەر لەو یارییە.

هەردوو یاریزانی چێڵسی  بین چیڵوێل و مەیسن ماونت بەهۆی بەرکەوتن لەگەڵ گیڵمۆری یاریزانی سکۆتلەندا کەرەنتین کران پاش ئەوەی راگەیەندرا جیڵ گیڵمۆر تووشی کۆرۆنا بووە.

رۆژی سێ شەممە یارییە چاوەڕوانکراوەکەیە و هێشتا یەکلانەبووەتەوە ئەو دوو یاریزانە دەگەڕێنەوە، بەڵام تیمی پزیشکی بێ هیوا نەبوون و دەیانەوێت ئەو دوو یاریزانە بگەڕێنەوە بۆ مەشقەکان تاوەکو بتوانن بەشداربن ئەمەش لە رێگەی دروستکردنی گروپێکی ىچووکی مەشق تەنیا بۆ ئەو بەرگریکار و ناوەڕاستکارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button