ئیتاڵیائیسپانیابازاری گواستنه‌وه‌

ئینتەر دەستەوارەیەکی فەرمی بۆ ئەستێرەیەکی بارسا دەنێرێت

Korek Telecom

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان گرێبەستێکی پێشکەشی بارسێلۆنا کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە جۆردی ئەلبا.

ئەلبا تەمەنی گەیشتووەتە ٣٢ ساڵ بەڵام هێشتا لە پێکهاتەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیایە، هەرچی ئینتەرە لەهەمان پێگەدا ئاشلی یۆنگی لەدەستدا و بەرگریکارە ئینگلیزییەکە گەڕایەوە ئەستۆن ڤیلا.

هەرچەندە ئەلبا سێ ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە بەڵام بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی بارسا تێیکەوتووە، فرۆشتنی ئەو یاریزانە بە دوور نازانرێت.

نرخی ئەلبا لە دەرووبەری ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، ناوبراو لە ٢٠١٢ـەوە یاری بارسێلۆنایە و لەو ماوەیەدا پێنج ناسناوی لالیگا و ناسناوێکی خولی پاڵەوانەکانی بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!