ئه‌وروپا

ئیریکسن دەتوانێت یاری بکاتەوە؟


یاریگا- 

کریستیان ئیریکسن ئامێری رێکخستنی لێدانی دڵی بۆ دانراوە کە ناوی (ICD)، پرسیارەکە ئەوەیە دەتوانێت بەو ئامێرە یاری بکات؟ یاریزان هەیە بەم شێوەیە لە یاریگادابيت؟

لە یەکەم یاری هەڵبژاردەی دانیمارکدا بەرامبەر فیلەندا لە یۆرۆی ٢٠٢٠ دا و لە کۆتاییەکانی نیوەی یەکەمدا، کریستیان ئیریکسن لە یاریگادا کەوت و پاشان بێهۆش بوو، دوای ئەوەی پزیشکەکان گەیشتنە سەری زانیان دڵی راوەستاوەو بە خێرایی لێدانی دەسکردیان بۆ کرد تا دڵی کەوتەوە ئیش.

دوای ئەوەی ئیریکسن برایە نەخۆشخانە و چەند رۆژێک مایەوە، نەشتەرگەری بۆکراو ئامێری (ICD) لە لەشی جێگیرکرا، کە ئەرکی رێخستنی لێدانی دڵە.

لە پێشترداو ساڵی ٢٠١٩ دا دالی بلیندی بەرگریکاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ئەیاکس بەهەمان شێوە کێشەی لێدانی دڵی هەبوو، ئەویش ئامێری (ICD) بۆ دانراو، یاریشی پێوەکرد، هەرچەندە ترسی هەیە بەڵام بلیند خۆی رازی بوە کە یاری بکاتەوە، لە هەندێک وڵات یاریکردن بەو ئامێرەوە قەدەغەیە وەکو ئیتاڵیا، بەڵام لە هۆڵەندا رێگەپێدراوە.

ئیریکسنی ٢٩ ساڵ نازانرێت تا چەند لەسەر ئەم ئامێرە دەبێت، بەڵام تاکو پێویستی بێت ناتوانێ لە ئیتاڵیا یاری بکات، دەکرێ لە وڵاتێکیتر یاری بکات، یان چاوەڕێ بکات تا ئامێرەکە لادەبرێت و پێویستی نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button