ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیاری لەسەر داهاتووی میسی لەگەڵ بارسێلۆنا

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا چەند رۆژێکی کەم لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ماوە و تاوەکو ئێستاش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێنەکردووەتەوە.

شەوی رابردوو لە بەرنامەی ئێلچرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی باس لە داهاتووی گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانا کرا، ئەو یاریزانە بریاریداوە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و گفتوگۆکانی نێوان خوان لاپۆرتا سەرۆکی ئەو یانەیە و بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە کە باوکیەتی بەردەوامە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ رێکەوتنێک نەکراوە، بەڵام سەرۆکایەتی بارسا دڵنیایە لە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکەیان.

لەو بەرنامەیەدا باس لەوەش کرا کە میسی ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی سەرقاڵی کۆپا ئەمریکایە و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەشی راستەوخۆ دەگەڕێتەوە هەرێمی کەتەلۆنیا و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی واژۆ دەکات و کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان دێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button