ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئینتەر میلان ئەستێرەیەکی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا
یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا دوای گواستنەوەی هاکان چالهاناغلۆ لە ریزەکانی یانەی ئەیسی میلان، ئەمجارەیان دەیانەوێت جۆردی ئالبا بەرگریکاری بالی چەپی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە کارگێری یانەی ئیتاڵیەکە بەشێوەیەکی سەرەتایی گفتوگۆیان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی بەرگریکارەکەی بلاوگرانا کردووە، بە مەبەستی ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هەردوولا هیچ رێکەوتنێکیان نەکردووە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا هەردوولا بەفەرمی گفتوگۆکانیان دەست پێ بکەن.

ئالبا لەوەتەی ساڵی 2012 یاری بۆ بارسێلۆنا دەکات و وەرزی رابردووش دەنگۆیەک هەبوو کە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، لە کاتێکدا تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و بێ رەزامەندی یانەکەشی ناتوانێت بریار لەسەر داهاتووی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button