خوله‌کانی دیکە

یوفا رێگەی نەدا ئاڵای هاوڕەگەزخوازان لە یاریگای ئاڵیانز ئەرینا دابنرێت

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا، یاریگای ئاڵیانز ئەرینای ئاگادارکردەوە رێگەنادەن لەسەر شاشەی دەوری یاریگا دروشم و ئاڵای هاوڕەگەزخوازان دابنرێت.

بەگوێرەی یوفا نایانەوێت هیچ دروشمێکی سیاسی لە یۆرۆدا بەکاربهێندرێت و یەکێتییەکە بوێرانە ئەم بڕیارەیدا لە کاتێکدا دروشم و ئاڵای هاوڕەگەزخوازان کاتێک قەدەغە دەکرێت لایەنی یەکەم رووبەرووی فشار و رەخنەی توند دەبێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بڕیاریدا هیچ سزایەکی مانوێل نۆیەر نەدات کە ئاڵای هاوڕەگەزخوازانی وەک شارەی کاپتنی بەکارهێنا لە یاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button