ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یونایتد بۆ دۆرتموند: یان ئەم ئۆفەرە قبوڵ بکەین یان وازدەهێنین

یاریگا-یانەی مانچێستەریونایتد نزیک بووەتەوە لەو بڕە پارەیەی بۆروسیا دۆرتموند داوای دەکات بۆ جەیدن سانچۆ.

پێشتر دۆرتموند دوو دەستەوارەی شەیتانە سوورەکانی رەتکردووەتەوە بۆ لاوە ئینگلیزییەکە بەڵام ئەمجارەیان بەرپرسانی ئۆڵدترافۆرد ئۆفەرەکەیان بەرزکردووەتەوە بۆ ٧٥ ملیۆن پاوەند.

ئەمەش لە کاتێکدا، دۆرتموند داوای ٧٧ ملیۆن دەکات لەگەڵ زیادەی تر بەپێی ئاست و ئەنجامی ئەو یاریزانە.

بەگوێرەی میرۆر هیچ گرەنتییەک نیە کە رێکبکەون چونکە دۆرتموند نایەوێت لەو بڕە پارەیە کەمتر بەدەست بهێنێت و مانچێستەریش پێیان راگەیاندوون یان قبوڵی بکەن یانیش ئەمە کۆتایی گفتوگۆکانە.

سانچۆی ٢١ ساڵ ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرایە بۆ یۆرۆ بەڵام تا ئێستا لەلایەن گاریس ساوزگەیتی راهێنەرەوە بەشداری پێنەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button