ئاسیاعێراق

ئەمڕۆ خولی نایابی عێڕاق دەست پێدەکاتەوە، هەولێر و زاخۆ ئەرکیان قورسە

یاریگا
دوای وەستانی یاریەکانی خولی نایابی عێڕاق بۆ تۆپی پێ بۆ زیاتر لە 35 ڕۆژ بەهۆی ئەنجامدانی یاریەکانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەی عێڕاق بۆ مۆندیالی 2022 و یاریەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی تر یاریەکانی دەستپێبکاتەوە..

یانەی هەولێر ئەمشەو کاتژمێر 9:30 لە یاریگای گەلی شاری بەغداد و لەگەڕی 32ی خولەکە دەبێتە میوانی یانەی تەڵەبە، لە قۆناغی یەکەمی خولەکە هەولێریەکان سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەست هێنابو بەسەر یانەی تەڵەبە بە ئەنجامی 5 _ 0، هەرچەندە زەردپۆشەکان بەتەواوی یاریزانەکانیەوە گەشتی شاری بەغدای کردووە، بەڵام تەڵەبە لە ناوچەی مەترسی دابەزین دایە لە خولەکە و بۆیە چاوەڕوانی یاریەکی ئاست بەرز دەکرێت لە نێوان هەردوو یانە، هەولێر بە 13 خاڵ لە پلەی سێزدەیەم دایە و تەڵەبە بە 28 خاڵ لە حەڤدەهەمی خولەکە دێت.
لە یاریەکی تری بەهێزدا و لە شاری بەسڕا یانەی زاخۆ سبەی لە کاتژمێر 9:30 شەو ڕووبەڕوی یانەی مینا دەبێتەوە، زاخۆ بە 41 خاڵ لە پلەی هەشتەم دێت و یانەی مینای شاری بەسڕا بە 38 خاڵ لە ڕیزبەندی نۆیەم دێت.

یانەی قوەی جەوی دوای سەرکەوتنەکەی دوێنێی لە یاریە دواخراوەکەیدا بەرامبەر یانەی سەماوە تا ئێستا بە 69 خاڵ سەرووی ڕیزبەندی خولی نایابی عێڕاقی گرتووە بە جیاوازی هەشت خاڵ لەگەڵ یانەی شوڕتە کە لەپلەی دووەمی خولەکەدێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button