ئه‌وروپائیسپانیا

گاریس بەیڵ باس لە پەیوەندی نێوان خۆی و ئەنچیلۆتی دەكات

یاریگا- 

گاریس بەیڵ ، كاپتنی هەڵبژاردەی وێڵز و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دووپاتیكردەوە پەیوەندی لەگەڵ كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید زۆر باشە و ئامادەیە بۆ كاركردن لەگەلیدا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئیتاڵیا گاریس بەیڵ ووتی: ئەوەی پێوویستە بیڵێم ئەوەیە كە پەیوەندیم زۆر باشە لەگەڵ ئەنچیلۆتی ، ئەو ڕاهێنەرێكی گەورەیە و زۆر شتی گەورەی بۆ ڕیاڵ كردووە.

هێرشبەرە 31 ساڵانەكە وەرزی ڕابردوو بە شێوەی خواستن یاری بۆ تۆتنهام دەكرد.

سەبارەت بە یاریەكەیان بەرامبەر ئیتاڵیا ووتی: هەول دەدەین یاریەكە ببەینەوە و بە پێشەنگی كۆمەلەكە خۆمان بگەیەنینە قۆناغی داهاتوو.

ئیتاڵیا بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەمی گرتووە و وێڵزیش لە پلەی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button