خوله‌کانی دیکە

ڕاهێنەری ئەڵمانیا: ڕۆنالدۆ دەتوانێت زیاتر ئەنجام بدات وەك لە لابردنی شوشەی كۆكا كۆلا

یاریگا-

یواكیم لۆڤ ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دووپاتیكردەوە هەلبژاردەی پورتوگال تەنها پشت بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نابەستێت.

ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:00: بە كاتی كوردستان هەلبژاردەی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی پورتوگال دەبێتەوە لە میانەی یاری لوتكەی كۆمەڵەی شەشەمی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

پێشتر و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوو شوشەی كۆكا كۆلای لەبەردەم خۆی لابرد.

ڕاهێنەرەكەی ئەڵمانیا لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەیان بەرامبەر پورتوگال ووتی: پورتوگال یاریزانی زۆر نایابی هەیە وەك برۆنۆ فێرناندێز ، بێرناردۆ سێلڤا ، جۆتا و فلیكس و زۆری دیكە.

هەروەها ووتیشی: بەڕای من ئەوان تەنها پشت بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نابەستن ، یاریزانی نایابیان لە هەموو هێڵەكاندا هەیە.

سەبارەت بە ڕۆنالدۆ یواكیم لۆڤ ووتی: پێوویستە ئاگادار بین و خۆمان. ئامادە بكەین ، ڕۆنالدۆ دەتوانێت زۆر زیاتر ئەنجام بدات وەك لە لابردنی شوشەی كۆكا كۆلا ، ئەو هێشتا یاریزانێكی نایابە.

شایەنی باسە پورتوگال پێشەنگی كۆمەلەی شەشەمی گرتووە دوای بردنەوەی لە هەنگاریا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام.

بابەتی زیاتر

Back to top button