خوله‌کانی دیکە

هۆمێلز: كاتێك گۆڵەكەم بە هەڵە كردە خۆمان كوڕەكەم ئاهەنگی گێڕا


یاریگا-

ماتس هۆمێلز بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا باس لە گۆڵەكەی دەكات كە بە هەڵە لە خۆیان تۆمار كرد.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە ئەڵمانیای بردەوە لە میانەی یاریەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.

لە لێدوانەكانیدا بۆ ڕۆژنامەی بێلد هۆمێلز ووتی: كوڕەكەم لودڤیج كە تەمەنی سێ ساڵە دڵخۆش بووە بە تۆماركردنی گۆڵەكەم كە بە هەڵە لە خۆمانم تۆمار كرد.

هەروەها ووتیشی: من دڵنیام ئەو نەیزانیوە كە بە هەڵە بووە ، ئەو وا دەزانێت هەر تۆپەكە بچێتە نێو تۆڕی گۆڵ ، هەموو كات شتەكە ڕاستە.

ڤیدیۆی گۆڵەكە:

 

بابەتی زیاتر

Back to top button