خولهکانی دیکە
بارسێلۆنا گواستنەوەی یاریزانێکی یەکلایی کردەوە
یاریگا–
ماوەیەکە کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەسەر داوای رۆناڵد کومان راهێنەری هۆڵەندی یانەکەی هەوڵی گواستنەوەی مێمفیس دیپای هاونیشتیمانی دەدەن و چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو گواستنەوەیە بەفەرمی رابگەیێندرێت.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای دەکات، هەموو رێکارەکان نێوان بلاوگرانا و ئەو یاریزانە کۆتایی هاتن و ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی واژۆ کراوە و وەرزی داهاتوو لە ریزەکانی ئەو یانەیە یاری دەکات، تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە و چاوەڕێ دەکرێت لەم چەند رۆژە بەفەرمی هەواڵەکە بڵاوبکرێتەوە.
دیپای وەرزی داهاتوو نزیکبوو لە گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا، بەڵام ئەو کات کارگێری یانەی لیۆنی فەرەنسی داوای 25 ملیۆن یۆرۆیان دەکرد، ئێستاش ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی کۆتایی هاتووە و بێ بەرامبەر درێسی بارسێلۆنا لەبەر دەکات.