ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

بایرن میونشن گواستنەوەی رامۆس رەتدەکاتەوە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، دوای شازدە بە یەکجاری ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیای جێهێشت و تاوەکو ئێستاش داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە سەرەرای ئەوەی ناوی بە چەند یانەیەک بەستراوەتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات کە ئەو کاتەی هانسێ فلیک راهێنەری یانەی بایرن میونشن بوو، داوا کرا کە ئەو یاریزانە بگوازرێتەوە ئەو یانەیە، بەڵام کارگێری یانەکەی ئەم داوایەی رەتکردەوە و پێیانوابوو کە بەرزی موچەکەی دەبێتە کێشە بۆ ئەوان و هەر بەم هۆیەوەش ئامادەنەبوون بەرگریکارە ئیسپانیە بگوازنەوە ریزەکانیان.

یەکێکی دیکە لەو یانانەی کە باسی لێوەدەکرا رامۆس پەیوەندیان پێوە بکات، یانەکەی پێشووی واتە سێڤییا کەچی ئەو یاریزانە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای ماڵئاوایی کردنی لە یانەکەی ئەم هەواڵەی رەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button