ئه‌وروپائیتاڵیا

لوکاتێلی تەنها ئامادەیە یاری بۆ یۆڤێنتۆس بکات

یاریگا
مانوێل لوکاتێلی، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ساسولۆی ئەم وڵاتە بەمەرجێک ریزەکانی یانەی جێدێڵێت کە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسەوە بکات.

کالچۆ میرکاتۆ ئاشکرای دەکات، ناوەڕاستکارەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەرێوەبەری کارەکانی ئاگادار کردووەتەوە بێجگە لە بەرپرسانی خانمە پیرەکە گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە نەکات، چونکە بێجگە لەم یانەیە لە وڵاتەکەی ئامادەنیە یاری بۆ هیچ یانەیەکی دیکە بکات، ئەمە لە کاتێکدا کە دەنگۆیەک هەیە یانەی ئەیسی میلان هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو یاریزانەی پێشووی یانەکەی دەدات.

لوکاتێلی لە تیپی لاوانی یانەی ئەیسی میلان دەستی پێکردوو و لە ساڵی 2016 بانگهێشتی تیپی یەکەمی یانەکەی کرا، بەڵام لە ساڵی 2019 ئەو یانەیە دەستبەرداری بوو و ئەویش پەیوەندی بە یانەی ساسۆلۆ کرد و وەرزی رابردووش دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button