ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەتڵەتیکۆ وەڵامی شەیتانە سوورەکانی دایەوە بۆ تریپیەر

یاریگا-یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید  گرێبەستێکی مانچێستەریونایتدی رەتکردەوە بۆ کیران تریپیەر.

بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی بەرگریکارە ئینگلیزییەکە نیشانیدا لەگەڵ ئەتلەتی، یانەکانی ئینگلتەرا دەیانەوێت ئەو یاریزانە بگەڕێننەوە وڵاتەکەی. بۆ ئەو مەبەستەش یونایتد ئۆفەرێکی فەرمی رەوانەی ئیسپانیا کرد ، هەرچەندە بڕەکەی ئاشکرانەکراوە بەڵام ئەوە زانراوە کەمتر لە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ بووە و ئەتڵەتیکۆش داوای ٤٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات.

تریپییەر تەمەنی ٣٠ ساڵە و دەرچووی ئەکادیمیای مانچێستەریونایتدە بەڵام هەرگیز هیچ یارییەکی بۆ تیمی یەکەمی ئەو یانەیە ئەنجام نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button