خوله‌کانی دیکە

دیپای هەموو شتێکی ئاشکرا کرد

Yariga App

یاریگا
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ئۆڵمپیلک لیۆنی فەرەنسی دەنگۆی پەیوەندی کردنی بە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیای پشت راست کردەوە.

هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر نەمسا لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا گووتی ” هەموو کەسێک دەزانێت ماوەیەکی زۆرە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکەم، داواتان لێدەکەم تەنها ماوەیەک چاوەڕێ بکەن و لە ماوەیەکی نزیکدا هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە، گفتوگۆکان بەباشی بەڕێوەدەچن و بەم زووانە هەموو کارەکان کۆتایی دێن ”.

دیپای لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەبێت چاوەڕێ بکەین بۆ ئەوەی دڵنیاتان بکەمەوە کە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکەم، هەندێک ووردەکاری ماوە دوای کۆتایی هاتنیان هەموو شتێکتان پێ دەڵێم.

بابەتی زیاتر

Back to top button