خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ بریاری خۆیداوە و یانەی داهاتووشی دیاریکردووە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بریاریداوە وەرزی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و دەیەوێت دووبارە درێسی یانەی مانچێستەر یونایتد ئینگلیزی لەبەر بکات.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات کە گۆڵکارەکەی خانمە پیرەکە بریاری لەسەر داهاتووی خۆیداوە و دوای کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت و دووبارە دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ، بۆیە بەرپرسانی یانەی مانچێستەر یونایتد ئەوانیش هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێکردووە و ئامادەن ساڵان 17 ملیۆن پاوەند وەکو موچە پێشکەشی بکەن.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووەتەوە کریس ئێستا ساڵانە نزیکەی 27 ملیۆن پاوەند موچەکەیەتی لە یۆڤێنتۆس و هەر ئەمەش وایکردووە کە ئەو یانەیە ئاسانکاری بۆ بکات و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button