کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆمەڵێک ڕیکۆردی مێژووی نوێی تۆمارکرد
یاریگا- ئەمشەو لەمیانەی یاریەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی هەنگاریا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال بویەوەو یاریەکەش بەسەرکەوتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیانی کۆتایی هات بەئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر.
هەر لەم یاریەدا کریستیابۆ ڕۆناڵدۆ ٢ گۆڵی تۆمارکرد، وە بەتۆمارکردنی ١١ گۆڵ بووە گۆڵکاری مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هاوکات تاکە یاریزانە ٥ وەشانی جیاوازی جامەکە بەدوای یەکدا بەشداری دەکات، جیالەوەش کۆمەڵێک ڕیکۆردی دیکەی تۆمارکرد، کە کۆی ڕیکۆردەکانی ئەمانەی خوارەوەن:
– تاکە یاریزانە لەمێژووی یۆرۆدا زۆرترین گۆڵی تۆمارکردووە (11) گۆڵ!
– تاکە یاریزانە لەمێژووی یۆرۆدا زۆرترین سەرکەوتنی تۆمارکردووە (12) یاری!
– تاکە یاریزانە لەمێژووی یۆرۆدا زۆرترین یاری ئەنجامداوە (21) یاری!
– تاکە یاریزانە لەمێژووی یۆرۆدا 5 جار بەشداری پاڵەوانیەتیەکەی کردووە!
– تاکە یاریزانە لەمێژوودا (11) پاڵەوانیەتی فەرمی بەدوای یەکدا گۆڵی بۆ پۆرتوگال تۆمارکردووە!
بەڤیدیۆ سەرجەم گۆڵەکانی یاریەکە ببینن: