خوله‌کانی دیکە

ئیریكسن پەیامێك و وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە

یاریگا-

كریستیان ئیریكسنی دانیماركی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دوای ڕووداوە سەختەكەی پەیامێكی بڵاوكردەوە.

ئیریكسن لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر فنلەندا تووشی ڕووداوێكی ترسناك بوو.

كەمێك پێش ئێستا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی و پەیامێكی بڵاوكردەوە و نووسیوویەتی:

” سڵاو لە هەمووان ، زۆر سوپاس بۆ پەیام و هەواڵ پرسینە نایاب و سەرسوڕهێنەرەكانتان لە هەموو جیهانەوە ، ئەمە بۆ من و خێزانەكەم زۆر بە مانایە و زۆر دەگەیەنێت بۆمان ، من لە ژێر ئەم بارودۆخەدا باشم و هێشتا پشكنینم ماوە لە نەخۆشخانە ، بەڵام هەست بە باشی دەكەم ، هانی هاوڕێكانم دەدەم لە یاریەكانی داهاتوودا ♥️🙏🏽 ”

بابەتی زیاتر

Back to top button