خوله‌کانی دیکە

پیدری ژمارەیەكی مێژوویی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆمار كرد

یاریگا-

پیدری گۆنزالێز یاریزانی لاوی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا ، ژمارەیەكی مێژوویی تۆماركرد.

ئیسپانیا و سوید بە بێ گۆڵ یەكسان بوون لە میانەی یاریەكانی كۆمەلەی پێنجەمی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020 و پیدریش بە شێوەی سەرەكی بەشداری یاریەكەی كرد.

بە پێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان پیدری بچوكترین یاریزانی مێژووی ئیسپانیایە كە لە پاڵەوانیەتیەكی گەورە بە درێسی ئیسپانیاوە دەر بكەوێت بە 18 ساڵ و 201 ڕۆژ.

بەوەش پیدری پێش سیسك فابریگاس كەوت كە لە مۆندیالی 2006 بەرامبەر ئۆكرانیا بەشداری كرد بە 19 سال و 41 ڕۆژ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button