ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

میسی باس لە یەكسان بوونەكەیان دەكات بەرامبەر چیلی

یاریگا-

لیۆنێل میسی ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باس لە یەكسان بوونەكەیان دەكات بەرامبەر چیلی لە دەستپێكی یاریەكانی كۆپا ئەمریكای 2021.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و چیلی بە گۆڵێك یەكسان بوون ، لە میانەی یاریەكانی كۆمەلەی دووەمی كۆپا ئەمریكا.

لیۆنێل میسی لە لێدوانەكانی دوای یاریەكەیان ووتی: ئێمە نەماندەتوانی بە ئارامی و لەسەر خۆیی یاری بكەین تەنانەت دوای تۆماركردنی گۆڵەكەش ، چیمەنی یاریگاكەش خراپ بوو ، نەماندەتوانی كۆنترۆڵی تۆپ بكەین ، خێراتر یاریمان دەكرد.

هەروەها ووتیشی: دوای ئەوەی چیلی ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوە بە هزر و بیرێكی هێمنەوە یاریان دەكرد ، من هیچ هۆكارێكم نەبینی كە ئەوەی كرد بە لێدانی سزا بۆ چیلی كە بە تەواوی شێوازی یاریەكەی گۆڕی.

لە كۆتایشدا ووتی: دەبوو بە بردنەوە دەستپێبكەین ، چونكە خاڵێكی بەهێز دەبوو بەرامبەر ڕكابەرێكی سەخت ، چاوەڕوانی یاری ئۆرۆگوای دەكەین ، كە بە هەمان شێوە یاریەكی سەخت و قورس دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button