ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

بارسێلۆنا دوو یاریزانی مانچێستەر سیتی کردوەتە ئامانج

یاریگا
دەستەی سەرۆکایەتی نوێ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم هاوینە زۆرترین گۆڕانکاری لە پێکهاتەی یانەکەی بکات و بەم هۆیەوە دەیانەوێت ئالۆگۆڕی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بکات.

رۆنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە کە بلاوگرانا پێشنیاری کردووە هەردوو یاریزانی یانەکەی سێرجی رۆبێرتۆ و هەروەها عوسمان دێمبلی پێشکەشی یانە ئینگلیزیەکە بکات، لە بەرامبەردا ئەوانیش جواو کانسێلۆی بەرگریکاری پۆرتوگاڵی و هەروەها سیڤای هاونیشتیمانی بگوازێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە سەرەرای ئەوەی راهێەرەکەی ستیزن ئەستەمە دەستبەرداری ئەو دوو یاریزانە بێت، بەڵام کارگێری یانەکە لە پێناو رزگار بونیان لە موچەکەیان ئامادەن دەستبەرداری بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button