خوله‌کانی دیکە

پزیشکی ئینتەر باسی پشکنینەکانی ئێریکسن دەکات لە یانەکە

یاریگا-پیێرۆ ڤۆڵپی پزیشکی یانەی ئینتەرمیلان باسی تەندروستی کریستیان ئێریکسن دەکات لە کاتی پشکنینی یانەکەدا.

پیێرۆ بۆ پینک مەگەزین ئەمڕۆ وتی “کاتژمێرێکی زۆر سەخت بوو نەک تەنها بۆ من بەڵکو بۆ سەرجەم خێزانی ئینتەر. ئەو پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت و ئێستا بارودۆخی باشە بەڵام دەمەوێت بڵێم هەرگیز لە پشکنینی یانەکاندا بچوکترین کێشە نەبووە کە ئاماژە بەو دۆخەبکات تووشی هات، نە ئەوکاتەی لە ئینتەر بووە یاخود تۆتنهام”.

شەوی رابردوو کریستیان ئێریکسن لەنێو یاریگادا لە هۆش خۆی چوو بەڵام بە هەوڵی تیمی پزیشکی توانرا ژیانی رزگاربکرێت و دواتر دەرکەوت بەهۆی کێشەیەک لە دڵی دا نزیک بووە لەوەی گیان بسپێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button