خوله‌کانی دیکە

لوكاكۆ: گریام بۆ ئیریكسن

یاریگا-

ڕۆمێرۆ لۆكاكۆی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دووپاتیكردەوە كە تەواو هەستی بە ترس كردووە نۆ كریستیان ئیریكسنی دانیماركی.

ئیریكسن لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر فنلەندا تووشی پێكانێكی ترسناك بوو ( ڤیدیۆی پێكانەكەی ببینن ).

لوكاكۆ سەركردایەتی بەلجیكای كرد بۆ بردنەوەیان لە ڕوسیا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام ، دوای تۆماركردنی گۆڵی یەكەم پەیامێكی بۆ ئیریكسن نارد ( بە ڤیدیۆ بینەر بن ).

لە دوای یاریەكە لوكاكۆ بۆ كەناڵی ” بی بی سی ” ووتی: چێژم لە یاریەكە بینی بەڵام بۆ من زۆر زۆر سەخت بوو هەموو بیر و هۆشم لەلای ئیریكسنی هاوڕێم بوو ، هیوادارم تەندرووستی زۆر باش بێت.

هەروەها ووتیشی: كاتێك هەواڵەكەم بیست ، زۆر گریام و هەستم بە ترس كرد بۆ بارودۆخی ، كاتی زۆرمان پێكەوە بەسەر بردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button