ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

نیوەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ڤەنزویلا تووشی کۆرۆنا بونە

یاریگا
دوای گەشتی شاندی هەڵبژاردەی ڤەنزویلا بۆ بەڕازیل بەمەبەستی رووبەڕووبونەوەی هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە لە کۆپا ئەمریکا، پشکنینیان بۆ کرا و دەرکەوت 12 یاریزان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

رۆژنامەی وەرزشی ئۆلێ بەڕازیلی بڵاویکردەوە کە دوای گەیشتنی شاندی هەڵبژاردەی ڤەنزویلا بۆ وڵاتەکەیان لە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، پشکنینی پزیشکی بۆ شاندی ئەو هەڵبژاردەیە کرا و سەرەتا دەرکەوت پێنج یاریزان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و دوای ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر، لە ئەنجامدا دەرکەوت حەوت یاریزانی دیکەش هەڵگری پەتاکەن و بەم شێوەیە ژمارەی تووشبوان لە هەڵبژاردەکە گەیشتە 12 یاریزان.

هەڵبژاردەی ڤەنزویلا بریارە شەوی داهاتوو کاتژمێر 12 بەکاتی هەولیر لە یەکەم یاری کۆپا ئەمریکا رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەڕازیل ببێتەوە و تاوەکو ئێستاش چارەنوسی یارییەکە یەکلایی نەبووەتەوە.

Back to top button