ئه‌مریکائه‌وروپاگرنگترین

” راهێنەرەکەی پێشوومان بۆ ماوەی چوار ساڵ دەستدرێژی دەکردە سەرمان “

یاریگا
ژمارەیەک لە خانمە یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێ ڤەنزویلا ئاشکرای دەکەن، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکەیان چوار ساڵ بوو دەست درێژی سێکسی دەکردە سەریان.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دینا کاستیانۆس خانمە هێرشبەری هەڵبژاردەی ڤەنزویلا و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا لە تویتێکدا ئاشکرای کردووە، کاتێک لە ساڵی 2013 تاوەکو ساڵی 2017 یارییان بۆ هەڵبژاردەی لاوانی وڵاتەکەیان کردووە، لەلایەن کۆنت زێرمتا راهێنەری ئەو کاتەی هەڵبژاردەکەیان دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان.

دوای بڵاوکردنەوەی تویتەکە، 23 یاریزانی دیکەی هەڵبژاردەی لاوانی ڤەنزویلا هەواڵەکەیان پشت راست کردووەتەوە.

Back to top button