ئه‌وروپائینگلتەرا

هازارد بە باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ هەڵبژێردرا

یاریگا
ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگڵاند بە دەنگی هاندەران وەک باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ هەڵبژێردرا.

وەکو نەریتی ساڵانە لە راپرسی هاندەران داوا کرا بۆ دەست نیشانکردنی باشترین یاریزانی ئەم وەرزە و لە کۆتاییدا یاریزانەکەی بلوز توانی پێش رکابەرەکانی بکەوێت و زۆرترین دەنگی هاندەران وەک باشترین یاریزان بەدەست بێنێت.

هازارد یەکەمجارە ئەم خەڵاتە بەدەست دێنێت و دوای فرانک لامپارد بووە دووەم یاریزانی چێڵسی خەڵاتەکە وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button