ئه‌وروپا

ڕیكۆردێكی مێژووی لە یاری كرانەوەی یۆرۆدا تۆمار كرا

یاریگا-

یاری كرانەوەی یۆرۆی 2020 لە نێوان ئیتاڵیا و توركیا ڕیكۆردێكی مێژووی تێدا تۆمار كرا.

ئیتاڵیا توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یاریەكە لە توركیا بباتەوە ، لە یاری دەستپێكی جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا ،گۆڵەكانی ئیتاڵیا لەلایەن ئینسینی و ئیمۆبیلی و گۆڵێك بە هەلە لە خۆیان تۆمار كرد.

بەپێی تۆڕی سكواكا ئەوە جاری یەكەمە لە مێژووی جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا یاری كرانەوەی پاڵەوانیەتیەكە گۆڵی یەكەمی یاریەكە بە هەلە لە خۆیان تۆمار بكرێت.

یاریەكە لە یاریگای ئۆڵۆمپێكۆی تایبەت بە ڕۆما بەڕێوەچوو لە میانەی یاریەكانی كۆمەلەی یەكەمی پاڵەوانیەتیەكە كە هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئیتاڵیا و توركیا و وێڵز و سویسرا لە خۆ دەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button