ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان چاودێری ڤاران دەکات

یاریگا
رافایل ڤاران، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەکەی رێکنەکەتووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و هەر ئەمەش وایکردووە یاریزانەکە بیر لە جێهێشتنی یانەکەی بکاتەوە.

ماڵپەری فۆتۆ مێرکاتۆ ئاشکرای دەکات کە بەرگریکارە فەرەنسیەکەی شایانەکان بریاریداوە ئەگەر یانەکەی موچەکەی بۆ 11 ملیۆن یۆرۆ بەرز نەکاتەوە، گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و یانەکەی جێدێڵێت و بەم هۆیەوە تاوەکو ئێستا داهاتووی یەکلایی نەبووەتەوە و یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەشی چاودێری دەکات و ئامادەن ئەو یاریزانە بە هەمان ئەو موچەی کە داوا دەکات بۆ وەرزی داهاتوو بگوازنەوە.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردووەتەوە کە ڤاران هاوینی ساڵی داهاتوو گرێنەستەکەی کۆتایی دێت و ئەگەر ئامادەنەبێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەم هاوینە یانەکەی بەرامبەر پارەیەکی زۆر دەستبەرداری بن، پێش ئەوەی هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر لەدەستی بدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button