ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

فۆنسێکا رازی بووە بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی تۆتێنهام

یاریگا
پاولۆ فۆنسێکا، راهێنەری پۆرتوگاڵی پێشووی یانەی رۆمای ئیتاڵیا رازی بووە بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی و چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو بەفەرمی وەکو راهێنەری ئەو یانەیە دەست نیشان بکرێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە بووەتە ئامانجی یەکەمی یانە لەندەنیەکە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان و لە ماوەی چەند رۆژی رابردووش نوێنەرەکانی ئەو یانەیە چەند جارێک قسەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە و ئەو راهێنەری بە وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی تاوەکو هاوینی 2023 رازی بووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە رۆژانی داهاتوو بەفەرمی وەکو راهێنەری نوێ ئەو یانەیە دەست نیشان بکرێت.

فۆنسێکا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی رۆمای ئیتاڵیا، وازی لە پۆستەکەی هێنا و لە شوێنی خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری پێشووی تۆتێنهام دەست نیشانکرا و ئێستاش ئەگەرێک هەیە وەکو شوێنگرەوەی خۆزێ دەست نیشان بکرێت.

Back to top button