ئه‌وروپائیسپانیا

ئەستێرەیەكی ئیسپانیا كۆرۆنای تێپەڕاند

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بەشێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاند ئەستێرەی یانەكەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بووەتەوە پێش دەستپێكردنی یاریەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

ئەمڕۆ هەینی بە یاری نێوان ئیتاڵیا و توركیا یاریەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دەست پێدەكات.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕایگەیاند پشكنینەكانی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ دیگۆ یۆرێنتی نەرێنی بووە دوای ئەوەی پێشتر ڕاگەیەندرا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

یۆرێنتی دووەم پشكنینەكانی ئەنجامداوە و دەركەوتووە كە ئەنجامەكەی نەرێنیە.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە بەیاننامەكەدا ڕایگەیاند ئەگەر دوو جاری دیكە پشكنینی بۆ بكرێت و نەرێنی بێت ئەنجامەكەی ئەوا بەشداری یەكەم. یاری دەكات بەرامبەر سوید.

بابەتی زیاتر

Back to top button