ئه‌وروپائینگلتەرا

پۆگبا: هیچ داوایەکم لێنەکراوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات تاوەکو ئێستا هیچ داواکاریەک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێنەگەیشتووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی RMC Sport لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی دەڵێت ” من ساڵێک لە گرێبەستەکەم ماوە و تاوەکو ئێستاش هیچ داوایەکم لێنەکراوە بۆ نوێکردنەوەی، هەموو شتێک پەیوەستە بە داهاتوو و نازانم چی روودەدات، ئەوەی کە دەڵێن قسەم لەگەڵ سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان کردووە، راست نیە و هەموو شتێک لای بەرێوەبەری کارەکانم یەکلایی دەکرێتەوە ”.

پۆگبا لە ماوەی چەند وەرزی رابردوو هەمیشە بووەتە ئامانجی چەند یانەیەک، لەوانەش ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس و بەم هۆیەوەش چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، پەیوەندی بە یەکێک لەم یانانە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button