ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

سەرۆكی ئینتەر میامی ئەمریكی باس لە پەیوەندیكردنی میسی دەكات بە یانەكەیانەوە

یاریگا-

خۆرخی ماس ، سەرۆكی یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی باس لە پەیوەندیكردنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات بە یانەكەیانەوە.

گرێبەستەكەی لیۆنێل میسی لەگەڵ بارسێلۆنا دوای چەند ڕۆژێكی دیكە بەسەردەچێت و تا ئێستاش یاریزانەكە گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.

سەرۆكی یانەی ئینتەر میامی لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی “ESPN” ووتی: من زۆر گەشبینم لە گواستنەوەی لیۆنێل میسی لە ماوەی داهاتوودا بۆ یانەكەمان.

هەروەها ووتیشی: من. گەشبینم كە لە ماوەیەكی نزیكدا لیۆنێل میسی بە درێسی ئینتەر میامیەوە یاری دەكات ، میسی باشترین یاریزانی سەرجەم سەردەمەكانە.

سەرۆكی یانە ئەمریكیەكە بەردەوام بوو ووتیشی: من و بێكهام زۆر كاردەكەین تا باشترین یاریزانەكان جیهان بهێنین.

خۆرخی ماس

بابەتی زیاتر

Back to top button