ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: وۆڵڤز جێگرەوەی نونۆی راگەیاند

یانەی وۆڵڤەرهامپتن بەفەرمی رایگەیاند برونۆ لاگ دەبێتە جێگرەوەی نونۆ ئیسپیریتۆ سانتۆس وەکو راهێنەری نوێی یانەکەیان.

دوای چوار وەرز لەگەڵ وۆڵڤەرهامپتن و گەیاندنی ئاستی ئەو یانەیە بە لوتکە، لە کۆتایی وەرزی ئەمساڵدا ئەو راهێنەرە رایگەیاند واز لە کارەکەی دەهێنێت. برونۆی راهێنەری پێشووی بەنفیکا وەک جێگرەوەی دەستنیشانکرا.

برونۆ لە زستانی ٢٠١٩دا بووە راهێنەری بەنفیکا و لە یەکەم وەرز ناسناوی خولی پۆرتوگالی بۆ بەدەستهێنان بەڵام هاوینی رابردوو لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button