خوله‌کانی دیکە

لێدوانی دێشامب لەسەر پێکانەکەی بێنزێما

یاریگا
دوای ئەوەی کەریم بێنزێما هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاری ئامادەکاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بولگاریا تووشی پێکان بوو، بە ناچاری یاریگای جێهێشت و بەم هۆیەوە نەیتوانی لە یاری کردن بەردەوام بێت.

دوای یارییەکە دیدیێ دێشامب راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا لەبارەی پێکانی هێرشبەری هەڵبژاردەکەی گووتی ” کەریم لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان بووە، بەڵام خۆشبەختانە پێکانەکەی قورس نیە و نەمانویست مەترسی لەسەر دروست بێت و بۆیە بریارماندا لە یاری کردن بەردەوام نەبێت و ئومێدەواریشم بە زووترین کات بگەڕێتەوە “.

بێنزێما دوای شەش ساڵ جارێکی دیکە بانگهێشتی هەڵبژاردەی فەرەنسا کرایەوە و بریارە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کە هەینی داهاتوو دەست پێ بکات، سەرکردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button